سه‌ركرده‌ی لێهاتوو چۆك به‌ دوژمن ده‌دات

سه‌ركرده‌ی لێهاتوو چۆك به‌ دوژمن ده‌دات


له‌ لوتكه‌ی نائومێدیدا، ئومێدێ بخوڵقێنه‌ و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌ت و بارودۆخ مه‌كه‌، ڕه‌نگ بێ گرفته‌كان تاڕاده‌یه‌ك پلانه‌كان سه‌ر و ژێر پێبكه‌ن و دوای بخه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن هێزو ئیراده‌ت بوه‌ستێنن و ببنه‌ فاكته‌ر و له‌مپه‌ر له‌ هه‌مبه‌ر هێنانه‌دی خه‌ون و خولیا و ئامانجه‌كانت.
فه‌رشی سوور، پێشوازی گه‌رم، دانیشتنی گرنگ و دبلۆماسێت وجوانی و هێز و سه‌ربه‌خۆیی، په‌یامی سوپاس و ستایش، شانازی، باس له‌ هاوسه‌نگی و شادی و سه‌قامگیری ... هه‌موو ئه‌و وێنه‌ سه‌رنجڕاكێشانه‌ن، كاتێك سه‌ركرده‌ی گه‌نج ڕێزدار مه‌سرور بارزانی له‌ گه‌شته‌كه‌یدا پێشوازی لێكراو، دێنه‌ پێش چاو.
له‌سه‌ر شاشه‌ و تیڤییه‌كان له‌ لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ جیهانییه‌كان بۆ دروستكردنی هه‌نگاوی ئایینده‌ و گرنگ و گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ی هه‌ره‌می سه‌ركه‌وتن، بۆ داهاتوو. نموونه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی هێز و چاكه‌ و خه‌مخۆری ڕاسته‌قینه‌ ئه‌وان گوزارشت له‌ كۆتایی هه‌وڵ و گه‌ڕان و كۆتایی ئه‌و تونێله‌ تاریكه‌ ده‌كه‌ن، هه‌نگاونان به‌ره‌و لوتكه‌ی خۆشبه‌ختی و سه‌ركه‌وتن، كه‌ گه‌لانی تێدا نیشته‌جێن. به‌درێژای مێژوو له‌ هه‌موو سه‌رده‌م و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كاندا گرنگی به‌ بابه‌تی سه‌ركرده‌ دراوه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوف و زاناكانی بواری سیاسی و كۆمه‌لناسی و ده‌روونناسی به‌تایبه‌ت له‌سێ‌ ده‌یه‌ی ڕابردوودا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ ئه‌م چه‌مكه‌ زۆرترین پێناسه‌ و لێكدانه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ‌، كۆمه‌ڵناسه‌كانیش به‌ پێویستییه‌كی گرنگی داده‌نێن بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان دام و ده‌زگا و رێكخراوێك چ گه‌وره‌ یاخود بچووك بێ‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ناتوانرێت پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ بكرێ و ساده‌ترین پێناسه‌ ( بریتییه‌ له‌ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر خه‌ڵك ) به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م پێناسه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌ كه‌پێیان وایه‌ (سه‌ركرده‌ كه‌سێكه‌ پێگه‌ و هێزی خۆی به‌كار ده‌هێنێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێڕوانین و ڕه‌فتاری تاكاكانی كۆمه‌ڵگه‌ بكات و ئاراسته‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێكی هاوبه‌شی دیاریكراودا)

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌كردایه‌تی پڕۆسه‌یه‌كی ستراتیژیی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه‌، ئامانجی هاندان و ئاڕاسته‌كردنی تاك و پێڕه‌كانه‌ له‌ ڕووی فكریی و ڕۆ‌حی و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت و داهێنانه‌وه‌، ئه‌ویش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌.
سه‌ركرده‌: دیدگاسازییه‌، داهێنانه‌، دووربینییه‌، هاندانه‌، درووستكردن و گۆڕانی به‌رده‌وامه‌، به‌رز ڕاگرتنی به‌ها و كار و توانای مرۆڤه‌كانه‌، درووستكردنی تاك و هاندانیانه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنان هتد...
هیچ شتێك وه‌كو كات حه‌قیقه‌ت ده‌رناخات، ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ش له‌ناو كاتدا ئه‌توانێ كاری خۆی له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت بكات.
ئه‌و سه‌كرده‌یه‌ی كه‌ هه‌ڵگری خه‌می نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی به‌ ڕاستگۆی و دڵسۆزی و ده‌ستپاكیه‌وه‌ هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌ی به‌ به‌رگریكردن بێت له‌ خاك و ئاسمان و ئاو و سه‌روه‌ری و ئاسایشی و شه‌ونخونی بكات، بۆ خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌ی له‌ هه‌موو بواره‌ سیاسیی و ئابووری و ڕۆشنبیری و زانستی و هزرییه‌كاندا، هاوكات شانازی بكات به‌ مێژوو و شارستانیه‌ته‌كه‌ی و خزمه‌تی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات له‌ هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا و گرنگی بدات به‌ خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستی و هه‌موو بواره‌كانی ژیان بدات، بێگومان به‌بێ جیاكاری ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ئینتیمای سیاسی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆی كه‌ ناسنامه‌ی نیشتیمانه‌كه‌ی له‌ گیرفانیدا بێت. به‌ درێژایی مێژوو نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ی بارزانییه‌كان هه‌ڵگری شۆڕشی به‌رخودان وفیداكاری بۆ نیشتمان، هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و له‌ خه‌می ئێستا و ئایینده‌ن، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كه‌ كلیلی ئه‌و ده‌رگا داخراوانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ونیشتمان .

Top