تەقینەوەیەك لە مزگەوتی خانەقای مەولەوی سكەندەر لە قەندوز 30 کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

تەقینەوەیەك لە مزگەوتی خانەقای مەولەوی سكەندەر لە قەندوز 30 کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

 

 

ئەفغانستان - لە مزگەوتی « خانەقای مەولەوی سکەندەر» لە شاری ئیمام ساحیب قەندوز لە باکووری ئەفغانستان تەقینەوەیەک ڕوویدا.

مەتیعوڵڵا ڕۆحانی، بەرپرسی زانیاری و ڕۆشنبیریی تاڵیبان لە پارێزگای قەندوز، تەقینەوەكەی مزگەوتی پارێزگای ئیمام ساحیب قەندوز پشتڕاست کردەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا.

هەرچۆنێک بێت سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای قەندوز ڕایانگەیاندووە، کە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 22ی نیسان، بەکاتی خۆجێیی، تەقینەوەكە لەناو مزگەوتی « خانەقای مەولەوی سکەندەر » ڕوویداوە.

بە وتەی سەرچاوەکان دوای کۆتایی نوێژی هەینی و لە کاتی زكر و عیبادەت تەقینەوەكە ڕوویداوە.

شایەتحاڵەکان دەڵێن: لەم ڕووداوەدا زیاتر لە 30 کەس کوژراون و برینداربوون هەروەها  بریندارەكان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئیمام ساحیب قەندوز. تا ئێستا بەرپرسانی خۆجێیی لە شاری قەندوز هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top