((دەوڵەتی نیشتیمانی))
لە سەر ئاستی جیهانی دیموکرات ئاراستەی دامەزراندنی (( دەوڵەتی نیشتیمانی)) پێگەى بەهێزى بونیاتنراو لەسەر بنەمای پاراستنى ناسنامەى گەلان ، مافەکانى مروڤ و نەهێشتنى جیاکارى و چەوسانەوە ڕوو لە هەڵکشانە ، وەک دەرەنجامی نوشستهێنانى سیستمی ( لیبراڵی کلاسیک) ئەو سیستەمەی ((تاکى داشوراو لە هەر پابەندبونێکی نیشتیمانی)) کرابوو بە سەنتەری چالاکیەکانی و، بووە هۆکاری ناسەقامگیرى کۆمەڵایەتی ، سیاسی ، پێکەوە ژیان و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی پوپولیستیی بێ ئامانج و تێکدەرە ، هزرڤانانى زانستى سیاسی ، کۆمەڵناسی و ئابورى نیشتیمانپەروەر چەند ساڵێکە هەستیان بەو مەترسیانەیان کردووە ، لە و پێناوەدا سەرقاڵی داڕشتنی بنەمای (سیستمێکی نیشتیمانخوازی جیهانین ) بەمەبەستى رێگریکردن لە تەوژمى ئاراستەى داروخان ، شەرانگێزى وچەوسانەوە و پاراستنی پێگەى دیموکراسی ڕاستەقینە و چەسپاندنی بیرى پێشکەوتوخوازى نیشتیمانى و پتەوکردنى پرنسیپەکانى یەکسانى و پێکەوە ژیانی ئەرێنی و سەردەمیانە ، بۆیە ئاساییە ئەم پروژە (گەل سەلارى و ژیان دۆستییە) ڕووبە ڕووی ئالنگاری لایەنە دواکەوتووەکانی خوازیاری مانەوەی بیرى چەوتی (کوسموپولیتی) ببێتەوە واتە : ڕەوتى رووتکردنەوەى مروڤ لە هەر هەستێکى نەتەوەیی ، نیشتیمانى و سرینەوەی بیرى سەرفرازی گەلان) و پەرەدان بە شڵەژانی سیاسی و کۆمەڵایەتی