شەش موسڵمانی ڕۆهینگیا دوای هەڵهاتنیان لە کەمپێک لە مالیزیا کوژران

شەش موسڵمانی ڕۆهینگیا دوای هەڵهاتنیان لە کەمپێک لە مالیزیا کوژران

 

 

 

بەهۆی یاخیبوون و هەڵهاتنی ئاوارەکانی ڕۆهینگیا لە مالیزیا شەش کەس کوژران.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە دوای یاخیبوون و هەڵهاتنی سەدان کەس لە کەمپێکی ئاوارەكانی ڕۆهینگیا لە مالیزیا، شەش كەس لە ئاوارەكان لە یەكێك لە جاددە سەرەكییەكان بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لە دەستدا كە دوو لەو قوربانیانە منداڵبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی مالیزیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کە کۆی گشتیی ( 582 ) كەسی ڕۆهینگیا بە شکاندنی دەرگاکان لە کەمپی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی « سۆنگای باکاپ » لە باکووری ویلایەتی پنانگ هەڵهاتوون، هەرچەندە ( 362 ) كەسیان دەستگیر كراونەتەوە.

لە ساڵی 2017 موسڵمانانی رۆهینگیا لە میانمار لە کوشتن و ئەشکەنجەدان و ناوزڕاندن و گێچەڵ پێ کردن لە لایەن سوپا و بووداییەکانەوە هەڵهاتن و ڕوویان لە بەنگلادش کرد. بەڵام خراپی ڕەوشی ژیان لە بەنگلادش ناچاریان دەکات بچنە ناو وڵاتانی دراوسێوە لەوانە مالیزیا و ئیندۆنیزیا.

هەروەها مالیزیا لە ساڵی 2020 وە هەزاران کەسی لە ئۆردوگای نەگونجاو و قەرەباڵغ کۆکردۆتەوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top