مه‌سرور بارزانی گه‌یشته‌ باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

مه‌سرور بارزانی گه‌یشته‌ باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

 

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/4/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و له‌لایه‌ن بۆیس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازیی لێ كرا، جۆنسۆن رایگه‌یاند: به‌خێرهاتن و پێشوازیی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین، له‌مێژه‌ یه‌كترمان نه‌بینیوه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، كاتێك سه‌رۆكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن بووم سه‌ردانی هه‌ولێرم كرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كه‌م، خۆشحاڵم جارێكی تر ده‌تبینمه‌وه‌، پێشتریش له‌ كاتێكی گرنگدا سه‌ردانت كردین و خۆشحاڵم لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی  گفتوگۆ له‌سه‌ر  به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانمان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بكه‌ین.

Top