شەهباز شەریف ئەمڕۆ بۆ سەرۆک وەزیرانی پاکستان کاندید کرا.

شەهباز شەریف ئەمڕۆ بۆ سەرۆک وەزیرانی پاکستان کاندید کرا.

 

بە گوێرەی هەواڵی مێهر، دوای تاوانباركردن و لادانی عمران خان لە دەسەڵات، شەهباز شەریف، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی پاكستان، بەڵگەنامەکانی خۆی بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشكەش كرد.

پەرلەمانی پاکستان ئەمڕۆ دووشەممە ئامادەکاری دەکات بۆ دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەهباز شەریف سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی موسلیم لیگ نەواز یەکەم چانسە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران پاکستان.

شەهباز شەریف برای بچوکی نەواز شەریفە کە پێشترسەرۆک وەزیرانی پاکستان بووە، نەواز شەریف لە ساڵی 2017 بە تۆمەتی گەندەڵی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و زیندانی كرا، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشییەوە لە زیندان ئازادکرا و ئێستا لە بەریتانیایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top