دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی ستۆپ بە ستران عەبدوڵا دەکات
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵامێكدا بۆ ستران عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، بەناوی "ستۆپ ستران عه‌بدوڵا" رای گەیاندووە كە ئەمجارە تێكچوونی باڵانسی ستران عەبدوڵا و ته‌گبیركه‌رانی به‌ڕوونی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاره.
لە وەڵامەكەی دەزگای راگەیاندنی پارتیدا هاتووە "وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، ستران عه‌بدوڵا، له‌سه‌ر په‌لاماردانی پارتی به‌رده‌وامه. ئه‌مجاره داستانی كۆڕێی پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستانی كردووه‌ته بیانوو".
دەشڵێ ستران عەبدوڵام له‌مه‌یاندا تێكچوونی باڵانسی خۆی و ته‌گبیركه‌رانی به‌ڕوونی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاره. ئه‌م قسانه‌ی دوایی له‌سه‌ر یه‌ك گریمانه‌ی خواروخێچ هه‌ڵچنراون، گوایه پارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وت و ئازایه‌تی خه‌ڵكی تر بۆ خۆی به‌رێت، گریمانه‌كه بوختانێكی ئاشكرایه به دوێنێ و به‌ته‌واوه‌تیش دژبه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زعی ئێستای كوردستاندا.
ئەمەی خوارەوە دەقی وەڵامەكەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە:
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، ستران عه‌بدوڵا، له‌سه‌ر په‌لاماردانی پارتی به‌رده‌وامه. ئه‌مجاره‌یان داستانی كۆڕێی پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستانی كردووه‌ته بیانوو. له‌مه‌یاندا تێكچوونی باڵانسی خۆی و ته‌گبیركه‌رانی به‌ڕوونی وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیاره. ئه‌م قسانه‌ی دوایی ستران، له‌سه‌ر یه‌ك گریمانه‌ی خواروخێچ هه‌ڵچنراون، گوایه پارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وت و ئازایه‌تی خه‌ڵكی تر بۆ خۆی به‌رێت!! گریمانه‌كه بوختانێكی ئاشكرایه به دوێنێ و به‌ته‌واوه‌تیش دژبه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زعی ڕاهینی كوردستاندا.
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی سه‌رپێی ئه‌و گریمانه و لادیواره خوارخێچ و په‌لامارانه بده‌ینه‌وه، با جارێ له خودی بیانووه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین؛ خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌مێك ئاگاداری ڕووداوه‌كانی كوردستانن ده‌زانن، داستانی كۆڕێ، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ركرده و فه‌رمانده‌کانی پارتی به هاوكاریی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه و به خوێنی ئاڵی شه‌هیدانی ئه‌و داستانه تۆمار كراوه. ئه‌مه مێژووه.. حه‌قیقه‌تی مێژوویی، بوختانی وه‌ك ئه‌مانه‌ی سترانی پێده‌كرێت و، بۆ ڕازیكردنی ئه‌م و ئه‌و ده‌شێوێندرێت، وه‌لێ به هیچ كلۆجێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كرۆكی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ڕووداوه‌كان و لێكه‌وته‌وه مێژووییه‌كانی نابێت.
پارتی، کە له یه‌كه‌مین ڕۆژییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، متمانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كوردی هه‌یە، چ پێویستیه‌كی به‌وه‌یه خۆی له كاری خه‌ڵكی دیكه بكاته خاوه‌ن؟ پارتی، کە ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌رییه مێژووییه و خاوەنی ده‌ستكه‌وتی زۆری نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییە، چۆن ده‌چێته ئه‌قڵه‌وه خۆی بكاته خاوه‌نی كاره سه‌قه‌ته‌كانی خه‌ڵكی دیكه؟ مێژووی كوردستان شاهیده، پارتی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری داكۆكی له كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه و سه‌ربه‌ستانه هه‌ڵویستی وه‌رگرتووه، خۆیشی به خاوه‌نیان زانیووه و دیفاعی لێكردوون و ئاماده‌ی لێكه‌وته‌وه و باجه‌كه‌شی بووه، ئه‌وه خه‌ڵكی دیكه‌ن پێویستیان به چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كان و لاساییكردنه‌وه و كڕین و فرۆشتن هه‌بووه و هه‌یه، ئاقیبه‌تی لاساییكردنه‌وه و سه‌وداكاریش دیاره و هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ شین ده‌بێت كه ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری سلێمانی ده‌یبینین... نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول، بۆیە ڕوویدا تا كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی مادده‌ی 140ی ئێستای دەستوور له‌ده‌ست نه‌درێت، به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه چی كرد؟ هاتن خۆیان به به‌دیلی پارتی ته‌رح كرد، به‌م خۆته‌رحكردن و لاساییكردنه‌وه‌یه، خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراویان له جه‌سته‌ی نیشتمان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا كه برین و خه‌مێكی قووڵی نه‌ته‌وه‌یی لێ كه‌وته‌وه.
ئاگا لێنه‌بوون عه‌یب نیه، عه‌یبه ئه‌وه‌یه ئاگات لێ نه‌بێت و وا نیشان بده‌یت ئاگاداری. له به‌رنامه‌داڕشتنی ڕاپه‌ڕیندا كه ستران هه‌وڵ ده‌دات له سه‌روه‌رییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بچووكی بكاته‌وه بۆ چالاكییه‌كی حزبیی! رەحمەتی مام جه‌لال، له كوردستان نه‌بوو، كاتێكیش له ڕێی پێشخابووره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان به‌شی هه‌ره زۆری ڕاپەڕینی شاره‌كانی كوردستان ته‌واو بوبوون.
هه‌ر له باسی كه‌ركووك و ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991ـی خه‌ڵكی كوردستاندا، شه‌هیده‌كانی مه‌عسكه‌ر خالید و ئازایه‌تی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی، شاھیدی به‌شێكی كه‌م و حاشاهه‌ڵنه‌گری سه‌روه‌رییه‌كانی پارتی و دیفاعكردنی به‌رده‌وامی پارتین له كه‌ركووك و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه و، ناڕاستیی ئیدیعاكانی ستران_یش ده‌رده‌خه‌ن. وه‌ك چۆن شه‌هیدان و بریندارانی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی له داستانی كۆرٍێدا، گریمانه بێسه‌روبه‌ره‌كه‌ی ستران و ته‌گبیركه‌رانی ته‌فروتونا ده‌كه‌ن.
چه‌واشه‌كاریی و ئیدیعا قه‌به‌كانی ستران له‌باره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه، له‌باریاندا نیه، ڕاستییه مێژووییه‌كانی سه‌ر ئه‌رز بگۆڕن.
ناوبراو، ده‌ڵێ: دواڕۆژ هی ئێمه‌یه!! قسه و درووشم گوتنه‌وه ئاسانه، به‌ڵام به چی دیاره داهاتوو هی ئێوه‌یه؟ به كاره جوانه‌كانتان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی و گه‌رمیان؟ به تاڵانكردنی ڕووقایمانه‌ی بانكه‌كانی سلێمانی و دزینی پاره و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ته‌خسیسانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سلێمانی؟ به سه‌رانه سه‌ندن و ڕاووه‌دوونان و ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌رمایه‌دانی شار؟ به ده‌ستگوشین و باوه‌شپێداكردنی ئه‌وانه‌ی مووشه‌ك ده‌گرنه هه‌ولێر؟ به ده‌ستخۆشی لێكردنی ئه‌وانه‌ی درۆن ده‌نێرن تا ئارامی و سه‌قامگیریی كوردستان تێكبده‌ن و زه‌بر له ژێرخانه‌كه‌ی بده‌ن؟ به‌ڕاست ئه‌وه‌ی زۆر به ئاشكرا ئه‌م كارانه ئه‌نجام بدات و ئیدیعای خاوه‌ندارێتی داهاتوو بكات، له غه‌یری سووكسه‌رنجدانی خه‌ڵكی كوردستان چ مانایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه؟
باسی وه‌زعی ڕاهین ده‌كات، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی وه‌زعی ڕاهینی كوردستان به‌رهه‌می متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، داهاتووش به ئیدیعا و درووشمبازی و چه‌واشه‌كاریی و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕاستییه به‌رجه‌سته‌كان، ناگۆڕێت. ئاخر وەکوچۆن وه‌زعی ڕاهین به‌ری متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، داهاتوو و دواڕۆژیش، متمانه‌ی هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه بڕیاری لێ ده‌دات.
كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕشی ڕاگه‌یاند، خۆ له‌سه‌ر ساحه‌ی كوردستان خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستان و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو كه متمانه‌یان به‌خشیه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و شۆڕشه. كه‌سانێك کە ئه‌وكات و ئێستاش متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنابێت، باشترە به‌خۆیان و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانیاندا بچنه‌وه نەک په‌لاماری پارتی بده‌ن.
ئه‌وه‌ی هه‌ر تۆزقاڵێك سه‌ری له سیاسه‌ت ده‌رچێت، ده‌رك به‌وه ده‌كات؛ متمانه‌ی خه‌ڵك به سیاسه‌تی ڕاستوڕه‌وان، خزمه‌تكرد.