هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا هێرشیان کردە سەر خاکی ڕووسیا

هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا هێرشیان کردە سەر خاکی ڕووسیا

 

 

 

بۆ یەکەم جار لەو کاتەوەی کە ڕووسیا لە 24ی شوباتدا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا ، هێزەکانی ئۆکرانیا هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەیەک لە خاکی ڕووسیا.

سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە هێرشێکدا کە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئۆکرانیاوە بە هەلیکۆپتەرەکانی لە شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیا ئەنجام دراوە پاڵاوگەیەك کرایە ئامانج.

ئەم هێرشە جێی سەرنجە چونكە یەکەم هێرشی سەر خاکی ڕووسیایە لەو کاتەوەی شەڕی ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و بە شێوەیەک لە شێوەکان بە سوکایەتیكردن بە مۆسکۆ دادەنرێت.

ویاچسلاو گلادکوف، والی خۆجێی ئەو هێرشەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: کە ئەو هێرشە ئاسمانییە لە بەرزایی نزمدا ڕوویدا و بووە هۆی ئاگر لێكەوتنەوە و برینداربوونی دوو کرێکار ئاماژەی بەوەشدا کەچەند ناوچەیەکی شارەکە لەدوای هێرشەکە چۆڵکراون.

 شارەزایانی ڕۆژئاوا سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی و دەڵێن: ئەمە یەکەم هێرشی ئاسمانییە  بۆ سەر خاکی ڕووسیا لە جەنگی جیهانی دووەمەوە،  لە کاتێکدا هێزەکانی ڕووسیا تا ئێستا لە بەدەستهێنانی هێزی ئاسمانی لە شەڕەكەدا شکستیان هێناوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top