جارێکی دیكە دیمەنی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی دژ بە سیستەمی حوکمڕانی لە تونس

جارێکی دیكە دیمەنی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی دژ بە سیستەمی حوکمڕانی لە تونس

 

ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئازار هەزاران لایەنگری پارتێکی عەلمانی خۆپیشاندانیان دژی سیاسەتەکانی قەیس سەعیدی سەرۆکی تونس کرد بەوتەی ئەوان دامەزراندنی حكومەتێكی دیکتاتۆریی گواستووەتەوە و وڵاتەکەشی خستووەتە ناو دۆخێكی سەخت و قەیرانی ئابووریەوە.

ئەمە گەورەترین خۆپیشاندانی لایەنگرانی پارتی دەستووری ئازادییە لەو کاتەوەی کە سەعید دەسەڵاتی تەواوی كەوتووەتە دەست و لە هاوینی ڕابردوو پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە، ڕکابەرەکانی قەیس سەعید ئەم هەنگاوەیان بەکودەتا وەسفکرد.

بەڵام ئەم حیزب و سەرکردەکەی عەبیر مووسا ناتوانێت وەك دامەزرێنەری سیستەمێكی دێموکراسی لە تونس وەسف بکرێت پاش شۆڕشی 2011 (کە بووە هۆی ڕووخانی حوکمی زین العابدین عەلی).

یەكێك لە خۆپێشاندەران گوتی: سەعید، تۆ بە هەڵەدا دەڕۆیت "پلانەکانت کارەساتبارن بۆ وڵات.

بەڵام بەرزترین دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر سەرۆک سەعید لە حزبی یەکگرتووی ئیسلامی مامناوەندەوە دێت کە زۆرینەی لەپەرلەمانی هەڵوەشاوەی تونسدا هەبووە و  لە حكومەتەكانی دوای ساڵی 2011ەوە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە.

سەعید سەرنجی خستە سەر بنیاتنانەوەی سیستەمی سیاسی خۆی و پاککردنەوەی ڕکابەرەکانی و کەم کاری بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی وڵات کردووە.

 خاتوو موسا ڕۆژی یەکشەممە، بە خۆپیشاندەرانی گوت: دڵنیابن کە ئێمە ڕێگە نادەین وڵات تێك بدەن و بەردەوام بن لە حوکمی تاکڕۆیی.

ئەگەر بێدەنگ بین، دەبینە وڵاتێک کە وەک هەژارترین وڵاتانی جیهان بە فڕۆکە خواردنمان بۆ بنێرن.

تونس چووە ناو دانوستان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەسەر پاکێجێکی پشتگیری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی دارایی، بەڵام خەڵكی توونس ئێستا ڕووبوڕووی کەمیی خواردنی سەرەتایی دەبنەوە کە بریتین لە ئارد و شەکر.

یەکێک لە خۆپیشاندەران گوتی: "سەعید وڵاتەکەی بە بارمتە گرت بۆ ئەوەی حکومەتی خۆی دابمەزرێنێت" بەڵام ئەو ئێمەی بەرەو دۆخێكی خراپ برد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top