نێچیرڤان بارزانى به‌شداریی کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیى ئانتاڵیا ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له كار و چالاكییه‌كانى کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیى ئانتالیادا ده‌كات.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/3/11 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فه‌رمى گه‌یشته توركیا، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له كار و چالاكییه‌كانى کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیى ئانتالیادا ده‌كات.
له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا كه تا یه‌كشه‌ممه 2022/3/13 ده‌خایه‌نێت، نێچیرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌یى، چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.
كۆڕبه‌نده‌كه به ئاماده‌بوونی دوو هه‌زار كه‌سایه‌تیی سیاسیی جیهانی له ئانتاڵیای باشووری توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.