روسیا و گاز و ئەوروپا

روسیا و گاز و ئەوروپا



لە ئەگەری برینی بری گازی ھەناردەی روسیا بۆ ئەوروپا کۆمەلێک ولاتی ئەوروپی زەرەرمەند دەبن بەلام کۆمەلێکی تر کێشەی ئەوتۆیان نابێت چونکە سەرچاوەی تریان لە بەردەستە.
ئەمریکا داوای لە قەتەر کردووە کە ھەول بدات بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی گاز بۆ ئەوروپا بەلام قەتەر توانای دابین کردنی تەواوی پێداویستی ئەوروپای نییە.
بە پێی داتای کۆربەندی یەکێتی ئەوروپا بۆ ھاوکاری و ئێنێرجی کۆمەلێک داتای بلاوکردۆتەوە و رێژەی زیان و پێویستی ھەر یەک لە ولاتانی ئەوروپی بۆ گازی سروشتی روسیای دیاری کردووە.
بە پێی ئەم داتایانە ئەلمانیا نیوەی گازی پێویستی لە روسیا دابین دەکات بەلام فەرەنسا تەنھا چارێگێکی گازی پێویستی لە روسیا دابین دەکات وگرنگترین سەرچاوەی گازی فەرەنسا بریتیە لە ولاتی نەرویج کە ٣٥ لە سەدای گازی فەرەنسا دابین دەکات.
یەکێکی تر لەو ولاتانەی کە کاریگەریەکی زۆری گازی روسیای لە سەرە بریتیە لە ولاتی ئیتالیا کە ٤٦ لە سەدای پێویستی خۆی لە روسیا دابین دەکات.
بەریتانیا بارۆدۆخەکەی جیاوازە و نیوەی گازی پێویستی خۆی لە ناوخۆ بەرھەم دێنێت و باقیەکەی لە نەرویج و قەتەر دابین دەکات.
ئیسپانیاش یەکێک نییە لە مشتەریە بنەرەتیەکانی روسیا و زۆرترین رێژەی پێویستی خۆی لە ولاتانی ئەلجێریا و ئەمریکا دابین دەکات.
بەلام کۆمەلێک ولاتی بچوکی ئەوروپی ھەن کە بە تەواوی یان بە رێژەی بەرچاو پشت بە گازی روسیا دەبەستن وەکو مەکەدۆنیای شیمالی بە بری ١٠٠ لە سەد پشت بە گازی روسیا دەبەستێت. ھەروەھا ولاتانی بۆسنیا و مۆلدۆڤا.
ھەروەھا فینلاند و لاتڤیا بە بری ٩٠ لە سەدا. و ولاتی سێربیا بری ٨٩ لە سەدای پێویستی گازی لە روسیا دابین دەکات.
ھەم دیسان ولاتانی بولگاریا بە رێژەی ٧٧ لە سەدا و پۆلەند بە رێژەی ٤٠ لە سەدا پێویستیان بە روسیایە.
ئەو داتایانە پێمان دەلێن کە روسیا چەکێکی بەھێزی لە دەستە کە دەتوانێت بەرامبەر ولاتانی ئەوروپی بەکار بێنێت. بۆیە پێناچێت بارۆدۆخەکە لە بەرژەوەندی ئەوروپیەکان بێت و ئوکراین زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت لەم یاریەدا.

Top