هێڵی شەمەندەفەری ئۆکرانی هاتووچۆی شەمەندەفەری لەگەڵ ڕووسیا ڕاگرت

هێڵی شەمەندەفەری ئۆکرانی هاتووچۆی شەمەندەفەری لەگەڵ ڕووسیا ڕاگرت

 

 

بەڕێوبەرایەتی هێڵی شەمەندەفەری ئۆکرانیا راگرتنی هاتووچۆی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، وەرگیراو لە ئار تی عەرەبی : بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پەڕینەوەی مەرزەکانی هێڵی شەمەندەفەر کە هەزارەها کەلوپەلی دابین دەکرد و ملیۆنان دۆلاری هێنایە سەر ئابووری هەردوو وڵات پەیوەندیی لەگەڵ لایەنی ڕووسیادا پچڕاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کۆمپانیاکە ئامادەیە بەشداری زنجیرە لۆجستییەکانی یەکێتی ئەوروپا بکات و بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشبردنی گواستنەوە لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا و بەتایبەتی چین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لۆجیستی بەرز و خێرا لەنێوان ئاسیا و یەکێتی ئەوروپا جگە لە ڕووسیا.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بۆ دابڕانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد، لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا لە نزیک کیێڤ هاوکات چەندین داواکاریش لەلایەن سەرانی دەوڵەتی جیهانەوە کراوە بۆ دانووستان و هەردوولاش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆ و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی خۆیان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top