یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر سزاکانی سەر ڕووسیا

یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر سزاکانی سەر ڕووسیا

 

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: کە یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت،  بەپێی وتەی شەفەقنا، كەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕەشا ئەمڕۆ نووسیویەتی، یەکێتی ئەوروپا بەنیازی بایکۆتکردنی هەر 350 پەرلەمانتارەکەی ڕووسیایە کە دەنگیان بە ڕێککەوتنی دۆنباس داوە لەسەر سەربەخۆیی کۆمارییەکانی دۆنتسک و لوهانسک.

جۆزپ بورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش گوتی: کە یەکێتیەکە بە کۆی دەنگ ڕازی بووە بە پاکێجێكی نوێی سزا دژی ڕووسیا.

دوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا قسەیکرد و ڕایگەیاند: کە سزاکان زیانێکی گەورە بە ڕووسیا دەگەیەنێت، بورێل، وتیشی:"ئەم سزایانە 27 کەس و قەوارەی پێشێلکراوی سەروەریی ڕووسیا دەکەنە ئامانج" وتیشی: "هێزەکانی ڕووسیا لە ئێستادا لەسەر خاکی ئۆکرانیان، واتە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەکانی مینسک" بورێل، وتیشی: "ئێمە داواکارییەکمان لە ئۆکرانیاوە پێگەیشتووە بۆ پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە لە دژی هێرشی سایبەر و تیمێک بۆ پشتگیری کیێڤ دەنێرین.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top