ڕەشەبایەكی بەهێز چەند وڵاتێکی ئەوروپاى گرتهوه
ڕەشەبایەکی بەهێز و سەخت لە ئەوروپا چەندین کەسی کوشتووە و کارەبای 200 هەزار ماڵی برِاوه و چەندین گەشتی شەمەندەفەر و کەشتییەکانی هەڵوەشاندۆتەوە.
بەریتانیا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕەشەبایەکی سەختیان بینیوە و زیانی گیانی و داراییان لێكەوتووەتەوە لە بەریتانیا ڕەشەباکە بە "یونیس" ناودەبرێت و لە ئەڵمانیاش بە "زینەپ" ناودەبرێت.
بەپێی رێکخراوی کەشناسی ئەڵمانیا، خێرایی گەردەلوولەکە لە بەشەکانی باکووری وڵات 140 کیلۆمەتر لەكاتژمێرێکدا تێپەڕیوە جموجوڵی شەمەندەفەر لە پێنج ویلایەتی ئەڵمانیا ڕاگیران و هێڵی بارهەڵگری شەمەندەفەرەكان تێکچووە، پۆلیس کوژرانی سێ کەسی لە ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاو بەهۆی خێرایی زۆری گەردەلوولەکەوە ڕاگەیاند.
ئاژانسی کەشناسی ئەڵمانیا، دانیشتوانی هەرێمی دەریای باکوور و قەراغی برۆکن لە مەترسی لافاوی دوای زریانەکە ئاگادارکردووەتەوە.
جگە لەئەڵمانیا هەندێک لەوڵاتانی دیكەی ئەوروپاش بەهۆی زریانەكە ژیانیان لە مەترسیدابوو. لەهۆڵەندا سێ کەس بەهۆی شكان و كەوتنی درەختەکان گیانیان لەدەستدا لە بەلجیکا بای بەهێز سەربانی نەخۆشخانەیەكی هێنایە خوارەوە و تێكیشكاند، و پیاوێکی بەریتانیش دوای ئەوەی بای بەهێز لە ناو بەلەمەکەی فرێیدا ناو ئاوەكەوە گیانی لەدەستدا.
لە بەریتانیاش، ڕەشەبا زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە ئەو ڕەشەبایەی کە لە ڕۆژی هەینی بەسەر زەریای ئەتڵەسی دەستی پێکرد، دەوترێت کە بە بای توند و خێرایی 196 کیلۆمەترلە كاتژمێرێكدا بەرەو ڕۆژئاوای بەریتانیا ڕێگای بڕیوە.
بەپێی راپۆرتەکان، ئەو زریانە بەلایەنی کەمەوە چوار کەسی کوشتووە و كارەبای دەیان هەزار ماڵی تێكداوە، دەوترێت کە لە ماوەی ٣٢ ساڵی ڕابردوودا هەرگیز زریانی بەم شێوەیە نەبووە و نەبینراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل