لە هێرشێكی سوپای سعودیا لە سنووری یەمەن 7 کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە
لە هێرشێكی سوپای سعودییە بۆ سەر ناوچەی سنووری مەنبە، هاووڵاتییەکی یەمەنی کوژرا و سێ هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە یەكێكیان کۆچبەرێکی ئەفریقی بوو، هەروەها سێ هاووڵاتی دیکەش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك لە سەعدە لە ناوچەی حەیدان برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، كە لە زاری المیادەینەوە هاتووە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانی سعودی، 29 فڕۆکە ئاسمانی سەنعا و پارێزگاکانی حەجه، مەئرب ، والجوف-یان کردووە تە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی ڕایگەیاند: کە هێزەكانی هاوپەیمانان 112 دەستدرێژییان بۆ سەر ئەلحەدیدە بە تۆپ و چەکی جۆراوجۆرەوە كردووە.
عەبدولقادر ئەلمورتەزا سەرۆکی لیژنەی دیلەکانی یەمەن ئازادکردنی 10 گیراوی سوپا و لیژنەی جەماوەری لە ئاڵوگۆری بەندکراوان لەکاتی ڕێککەوتنە ناوخۆییەکاندا پشتڕاستکردەوە.
جێگای ئاماژەیە كە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە چوار هێرشدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای باکووری پایتەختی یەمەنیان کردە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل