ئەڵمانیا(350) سەرباز بۆ پاڵپشتیی لیتوانیا ڕەوانە دەكات

ئەڵمانیا(350) سەرباز بۆ پاڵپشتیی لیتوانیا ڕەوانە دەكات

حكومەتی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی تایبەت بە  ناردنی هێزێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كە ژمارەیان( 350) سەربازە بۆ لیتوانیا ده‌ركرد، لەم ڕووەوە ‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا  ڕایگەیاند كە، به‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا، ئه‌وه‌ش وه‌ك پاڵپشتییه‌كە بۆ هێزه‌كانی ڕێكخراوی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) یه‌ كه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ جێگیركراون.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیادا ئەوەش خراوەتە ڕوو كە كریستین لامبرێت وه‌زیری به‌رگریی ئەو وڵاتە ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و ژماره‌ سه‌ربازه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردن و پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی ناتۆ ده‌ربڕیوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی نووسیویه‌تی، كە وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی باڵی سنووری هێزه‌كانی ناتۆ ده‌كات له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لیتوانیا. لە لایەكی دیكەوە وه‌زاره‌تی به‌رگریی پۆڵەندا ڕایگه‌یاندبوو كە فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی  سه‌ر به‌ سوپای ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ پۆڵەندا تا ببێته‌ هێزێكی پاڵپشت بۆ هێزه‌كانی ناتۆ كه‌ له‌سه‌ر سنوره‌كانی پۆڵەندا - بیلاڕووسیا - ئۆكرانیا، جێگیركراون.

 

 

Top