هونەرمەند عەدنان كەریم كار لەسەر بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەكات

هونەرمەند عەدنان كەریم كار لەسەر بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەكات

هونەرمەندی دیاری كورد(عەدنان كەریم) لە ئێستادا سەرقاڵە بە بڵاوكردنەوەی (چامەكەی نالی) و (وەڵامەكەی سالم) كە دوو بەرهەمی هونەرییەو بە ڕابەرایەتی ئۆركێست(كارزان مەحمود) تۆمار دەكرێت .

هونەرمەند عەدنان كەریم كار لەسەر بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەكات

ئەم پڕۆژە هونەرییە كە لە پراگی وڵاتی چیك كاری لەسەر دەكرێت, لەم بارەیەوە گۆرانیبێژو ئاوازدانەری كورد (عەدنان كەریم) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە بەرهەمە هونەرییەكە ڕایگەیاند كە كارەكان لە دوو بەش پێكدێت و بەشی سەمفۆنیك كە بەشی سەرەكی كارەكەیە ئێستا تەواو بووە, بەڵام ئەوەی كە ماوەتەوە بەشی دووەمی كارەكەیە كە بریتییە لە ئامێرە موزیكییە ڕۆژهەڵاتییەكەی وەك عود و دەف و سەنتوور چەند ئامێرێكی دیكە كە ئەمەش لە داهاتوو كاری لەسەر دەكرێت, هەروەها سەبارەت بە بڵاو كردنەوەی ئەم بەرهەمە, هونەرمەند ئاماژەی پێدا كە ڕەنگە ئەم بەرهەمە دوو بۆ سێ مانگ بخایەنێت .

هەروەها سەبارەت بە هەندێ زانیاری دیكە دەربارەی كارەكان, (كارزان مەحمود) ئاماژەی پێدا كە ئەم گۆرانییە ماوەكەی دەگاتە 40 بۆ 45 خوولەك و بەرهەمەكە هەڵگری پەیامێكی نیشتمانیی جوانەو كارەكان بەجۆرێكن كە گەنجانی ئەمڕۆ لە چاوەڕوانیی ئەو جۆرە ستایڵ و هونەرەن .

ئاسۆ كاكەیی

Top