سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بۆريس جۆنسنه‌وه‌ پێده‌گات .

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا بۆريس جۆنسنه‌وه‌ پێده‌گات .

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نامەیەک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لەندەن بە دەرفەتێکی گرنگ ناودەبات بۆ "قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان" و تێیدا پشتیوانیی خۆی دەردەبڕێت بۆ خواستی نێچیرڤان بارزانی بۆ چاکسازیی لە ریزەکانی پێشمەرگە.

له‌ وه‌ڵامى نامه‌يه‌كى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا ده‌نووسێت: “خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى ٢٠١٥ سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق دەمێنێتەوە.”
سه‌رۆك وه‌زيران جۆنسۆن هه‌روه‌ها بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نووسيويه‌تى: “دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ ڕاگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەیییەکانەوە.”
له‌ به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسيويه‌تى: “بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵدا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکات.”

Top