پرسەنامەیەک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ خالس بەرزنجی، کەسایەتیی دیاری هەولێر و پەروەردەکاری بەئەزموونی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و لە پەروەردەکارانی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە ساڵانێکی درێژی تەمەنی بە خزمەتی پەروەردە و پەروەردەکاران بەخشی و لەمبارەیەوە جێپەنجەی دیارە. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/١/٢٩