کوژرانی 8 كەس لە کامیرۆن لەبەردەم یاریگای جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا

کوژرانی 8 كەس لە کامیرۆن لەبەردەم یاریگای جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا

 

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە قەڵەباڵغیی جەماوەر و لە ئەنجامی دروست بوونی دووبەرەكی و گرژی لە نێوان لایانگرانی هەردوولا  لە بەردەم یاریگای یاووند لە پایتەختی کامیرۆن هەشت كەس کوژران و نزیکەی 50 كەسیش بریندار بوون.

ئەو پێكدادانە بەر لە دەست پێ کردنی یاریی تۆپی پێیی نێوان کامیرۆن و کۆمۆر  لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا ڕوویدا .

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی کامیرۆن، هەشت كەس کوژراون  و50 كەسیش بریندار بوون، یەكێك لە بریندارەكان منداڵ بوو.

وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاند: كە قوربانییەکان دەستبەجێ بە ئامبولانس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بەڵام "هاتووچۆی قورسی ڕێگاکان گواستنەوەیان خاوکردۆتەوە" و بووە هۆی گیان لە دەستدانیان.. 

هەروەها منداڵێک لە ژێر پێی جەماوەر دەمێنێتەوە، بەڵام دواجار ڕزگارکرا و دەستبەجێ گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە دۆخێکی تەندروستی جێگیردایە.

ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویدا کە ئەفسەرەکان هەوڵی پشكنینی بڕوانامەی تەندروستیی بەشداربوانیان دەدا پێش ئەوەی بچنە ناو یاریگاكەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

کوژرانی 8 كەس لە کامیرۆن لەبەردەم یاریگای جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا
Top