سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى گشتیى كۆریاى باشوور كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى گشتیى كۆریاى باشوور كرد


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/1/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى كۆریاى باشوور له‌ هه‌ولێر كرد كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتایى دێت.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوایى، سوپاسى كار و هه‌و‌ڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆریاى باشوور و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى تیمى زه‌یتوونى سه‌ربازیى كۆرى و ئاژانسى كۆیكا و گه‌ل و حكوومه‌تى كۆریاى باشوورى كرد كه‌ هاوكارییان پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كورستان كردووه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى كۆریاى باشوور، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یدا، هاوكار و پشتیوانى بوون و هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ بره‌ودان بن.

Top