ئێران بۆ ماوەی (10) ڕۆژ هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ تورکیا ڕاگرت

ئێران بۆ ماوەی (10) ڕۆژ هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ تورکیا ڕاگرت

 

 

بەرپرسانی کەرتی گاز لە تورکیا لە لێدوانێكی فەرمیدا ئاماژەیان بەوە كردووە کە ئێران بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە تا 10 ڕۆژ هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ تورکیا ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا فەرمان بدەن بە کارگەی سوتەمەنی گاز بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز بە ڕێژەی 40%.

ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا سەبارەت بەم هەواڵە بڵاوی كردەوە كە بەرپرسانی تورکیا دەڵێن داوایان لە دابەشکارانی گازی سروشتی وڵاتەکەیان کردووە کە دابینکردنی گاز بۆ ڕێژەی %60 کەم بکەنەوە بۆ کاربەرە گەورەکان جگە لەوەی بۆ گەرمکردنەوە نەبێت، هەروەها بەرپرسانی ئەو وڵاتە گوتیان بڕیارەکە خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکان ناگرێتەوە.

 

زانراویشە كە ئێران تەنیا لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا، 16٪ ی پێداویستی گازی سروشتی تورکیای دابین کردووە.

شایانی باسە نرخی سووتەمەنی لە تورکیا بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکییەوە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکادا، بە شێوەیەکی بەرچاوە بەرزبووەتەوە.

 

Top