حکومەتی هاوپەیمانی مەقدوونیای باکوور پێکهێنرا
پەرلەمانی مەکدۆنیای باکوور دەنگی دا بە دیمیتار کۆڤاچیڤسکی وەك سەرۆک وەزیران و بە حکومەتی نوێی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە.
کابینەی نوێی مەکدۆنیای باکوور کە بە بەشداری دوو حیزبی ئەلبانیای بچووک و لەلایەن سۆسیال دێموکراتەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
لە دەنگدانی ڕۆژی یەکشەممە بە 62 دەنگی بەڵێی 120 ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەدەست هێنا، ئەمەش دوای دوو مانگ لە قەیرانی سیاسی لەو وڵاتەدا کە دوای دەست لەکارکێشانەوەی زەڕان زائیف سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەهۆی شکستێکی زۆرەوە لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا حکومەتێکی نوێی هاوپەیمانی هاتە سەر کار.
کۆڤاچیڤسکی 47 ساڵان کە پێشتر وەزیری دارایی مەقدۆنیای باکوور بوو لە لێدوانێكی فەرمیدا لەکاتی دەنگدانی متمانە بە پەرلەمانەكەی بەڵێنیدا، كە حکومەتەکەی كار لەسەر ئەو کێشانە بكات کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەری هەڵداوە و چارەسەریی بەرزبوونەوەی نرخی وزە بكات.
هەروەها گوتی: کە زۆر بەجددی لە دوای دانوستانەکان دەبێت لەگەڵ بولگاریا بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ ئەندامێتی مەقدوونیای باکوور تا بە جددی دانوستانی فەرمی لەسەر چوونەژوورەوەی ئەو وڵاتە بۆ یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی فەرمی دەست پێ بکات.
گوڵان: سەردار خەلیل