گەورەترین ئەڵماسی ڕەشی جیهان لە دوبەی نمایش کرا
گەورەترین ئەڵماسی ڕەشی ناسراو بە « ئینیگما » لە جیهان، ڕۆژی دووشەممە 17ی کانوونی دووەم بۆ یەكەم جار لە دوبەی نمایش کرا و چاوەڕوان دەکرێت ئەڵماسەکە بە ( ٥ )ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
ئەم ئەڵماسە دەگمەنە لە جۆری كاربانادۆ بە « ئینیگما » ناو دەبرێت بە مانای مادە دێت.
بەوتەی: سۆفی ستیڤنس لە مەزادخانەی ساتبیی لەندەن، لەو بڕوایەدان کە ئەو ئەڵماسە زیاتر لە 2.6 میلیارد ساڵ پێش ئێستا دروست بووە .
بە وتەی شارەزایان، ئەڵماسی ڕەش یەکێکە لە قورسترین کەرەستەکانی جیهان بۆ تاشین و بڕین .
ستیڤنس گوتی: ئەو ئەڵماسە کە تۆماری جیهانی « گینس » ە وەک گەورەترین ئەڵماسی تاشینی جیهان ناسراوە.
ئەڵماسی « ئینیگما » دوای نمایشکردنی لە دوبەی دەبردرێت بۆ لۆس ئەنجلۆس و لەندەن و لە 3ی شوباتەوە مەزاد دەکرێت.
بەوتەی ستیڤنس، ئەڵماسەکە، کە بە « ئینیگما » ناسراوە لەوانەیە لە بەرامبەر بیتڤیندا بفرۆشرێت.
گوڵان سەردار خەلیل