نرخی نەوت و غاز و زێڕ بەرز بووەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 85 دۆلار بەرز بووەوەو نرخی ئۆنسەیەك زێڕیش بووە 1826 دۆلار بەرز بووەوە. ئەمە وێڕای ئەوەی هەموو ئەگەرەكان بەرەو ئەوە دەچن كە بەهای بەرمیلێك نەوت لە 90 دۆلار نزیك بێتەوە بەتایبەتی دوای ئەو هەواڵانەی باس لەكەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا دەكات، بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا قەبارەی نەوتی کۆگاکرا لەو وڵاتە 1.1 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوو کەمیکردووە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا قەبارەی نەوتی کۆگاکراو 1.9 ملیۆن بەرمیل کەم بکات.
ئەمە وێڕای پێشبینی كردنی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت لەم ساڵدا كە پێشتر کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لەمساڵدا 700 هەزار بەرمیل زیاد دەکات. لەلایەكی دیكەوە نرخی زێڕ و غازیش رووی لەزیادبوون كردووە بەتایبەتی كە ململانێكانی ئۆكرانیاو روسیا لەلایەك و پشێوی ئاڵۆزییەكانی كازاخستان كۆتایی نەهاتووەو كارگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و گازی سروشتی داناوە.