باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئیتاڵیا: ئەو کەسەی خۆی بەباڵیۆزی تاڵیبان ناساندبوو دوورخرایەوە

باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئیتاڵیا: ئەو کەسەی خۆی بەباڵیۆزی تاڵیبان ناساندبوو دوورخرایەوە

 

باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: کارمەندێکی پێشووی باڵیۆزخانەکە کە خۆی بە باڵیۆزی تاڵیبان لە ئیتاڵیا ناساندبوو ڕۆژی سێشەممە 4 ی کانونی دووەم بە نایاسایی چووەتە ناو باڵیۆزخانەکەوە و پەلاماری باڵیۆزی ئێستای ئەفغانستانیدا.

لە راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ڕۆما، ئەو کەسەی بە محەمەد فەهیم کشاف ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێشتر بەهۆی یاخیبوون لە سیستەم و بەهاکانی کۆماری ئیسلامی ئەفغانستان لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەکەدا هاتووە، کە محەمەد فەهیم کشاف خۆی بە باڵیۆزی نوێی تاڵیبان ناساندووە و پێشتر تالیبان نامەی بۆ باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە رۆما ناردووە سەبارەت بە کاری ئەو كەسە.  . 

باڵیۆزخانەی ئەفغانستان  هێرشەکە بە "کارێکی نایاسایی" ناوبرد، گوتی کە زیان بە باڵیۆزەکە نەگەیشتووە و هێرشبەرەکەش بە هاوکاری پۆلیسی ئیتاڵیا لە ناو باڵوێزخانەکە دەرکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top