ئیمارات گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ ئەو هاووڵاتییانە قەدەغە دەکات كە ژەمی سێیەمیان وەرنەگرتووە

ئیمارات گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ ئەو هاووڵاتییانە قەدەغە دەکات كە ژەمی سێیەمیان وەرنەگرتووە

 

 

ئیمارات ڕایگەیاندووە: کە ئەو هاووڵاتییانەی سێ ژەمی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکرێن.

بەرپرسان دەڵێن: قەدەغەی چوونەدەرەوە، کە لە 10ی کانوونی دووەمەوە کاری پێ دەكرێت، ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بۆ چارەسەریی پزیشكی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن.

ئیمارات نوێترین وڵاتە بۆ سەپاندنی  سنوردارکردن لە نێوان بەرزبونەوەی پەتای ئۆمیکرۆن زۆرێک لە وڵاتان سنورداریەکی توند بەسەر کەسانی  ڤاكسینیان وەرنەگرتووە دەسەپێنن .

بەپێی گۆڤاری زانستی ئۆنلاین دنیای ئێمە لە داتادا، زیاتر لە سەدا 90ی دانیشتوانی ئیمارات  بە تەواوی ژەمەكانیان وەرگرتووە. توێژینەوەکان دەریانخستوە کە دۆسی سێهەم بەرگری زیاتر لە دژی فشارەکانی ئەمیکرۆن دابین دەکات، کە بە خێرایی لە وڵاتانی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. 

یاساکانی گەشتی نوێ لە ئیمارات لەلایەن ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و  بەڕێوەبردنی کارەساتەكان و وەزارەتی دەرەوە ڕاگەیەنراوە ،ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردەوە کە یاساکان بەئامانجی دڵنیابوونە لە تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییان.

بەوتەی بەرپرسانی ئیمارات، قەدەغەی گەشتکردن لەسەر ئەو هاووڵاتییانەیە كە ژەمی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە و لەو حاڵەتانەشدا کە کەسێک بۆ چارەسەری پزیشکیی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکات بڕیارەكە نایگرێتەوە.

کرێکارە بیانییەکان کە زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتی کەنداوی پێکدەهێنن، بڕیارەكە نایگرێتەوە و تەنیا بۆهاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێت. ئیمارات زیاتر لە 750  حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە 2000 حاڵەتی مردن لە کاتی دەستپێکردنی پەتای کۆرۆنای بڵاو كردووەتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top