هەولێر لەگەڵ ورمێ ئاستی ئاڵووێری بازرگانی زیاد دەكەن
پرسە بازرگانی و ئابوورییەكان تەوەرەی سەرەكی گفتوگۆكانی نێوان پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناوو جێگری پارێزگاری ئۆرمیە بوو، لەو سەردانەدا پارێزگاری هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای ئورمیەى كرد، لهگهڵ بهرپرسانی ئهو ژووره لهبارهی پرسه بازرگانی و ئابوورییهكان كۆبووهوه.
به گوێرهی راگهیهندراوهكهی پارێزگای ههولێر، لهو دیدارهدا، تیشك خراوەتە سەر رەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جووڵە و رهوشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - تەمەرچین. هەموو هەوڵێکیش خراوەتە گهڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی ، پارێزگاری هەولێر ئامادهیی هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانانى كۆمارى ئیسلامى ئێران كرد، بۆ ئهوهی رۆڵ و کاریگەریان لە بەرەو پێشبردن و پێشخستن و پهرهپێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەولێرى پایتەخت ههبێت".