عێراق پرسی ئاو لەگەڵ ئێران بەنێودەوڵەتی دەكات
دوای ئەوەی وڵاتی ئێران هیچ حسابێكی بۆ خەڵك و جوتیارانی پارێزگاكانی عێراق نەكردوو رێڕەوی سەرچاوەكانی رووبارەكانی گۆڕیوە"مەھدی رەشید حەمدانی" رایگەیاند، ئێران ٥ رووباری گرتۆتەوە کە دێنە عێراقەوە و بەھۆیەوە چەندین پارێزگای وڵاتەکە تینوو بوون، وتیشی نزیکەی ساڵێکە ئێران وەڵامی داواکارییەکانی عێراق ناداتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، بۆیە بە نیازن ئەو پرسە بە نێودەوڵەتی بکەن دژی پێشێلکارییەکانی ئێران لەسەر ئاوی عێراق. وتیشی، نوسراوی رەسمییان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی ھەبێت لە دانوستانی نێودەوڵەتی، بە نمونە لەگەڵ دادگای دادی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.