سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/12/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز عه‌لى ڕزا گوينه‌ى، باڵيۆزى كۆمارى توركيا له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى عيراق به‌گشتى، هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون.
دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى توركيا له هه‌ولێر تيايدا ئاماده بوو.