پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند (زرار محەمەد رواندزی)

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند (زرار محەمەد رواندزی)

 

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند (زرار محەمەد رواندزی )

دڵگران و خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستای هونەرمەند ( زرار محەمەد رواندزی ) بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كار و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
مامۆستا و هونەرمەندی خوالێخۆشبوو كەسایەتییەكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و بەهەڵوێست بووە و، تەواوی ژیانی خۆی بۆ خزمەتی مۆسیقا و ئاوازی رەسەنی كوردی تەرخان كردبوو، لەخۆبردووانە دەیان هونەرمەندی مۆسیقاژەنی پێگەیاندووە.
مامۆستا زرار رواندزی جگە لەوەی هونەرمەندێكی بەسەلیقە بوو پەروەردەكارێكی بە ئەزموون و مرۆڤێكی سادە و خاكی بووە لە تەمەنی پیشەیی خۆیدا سەركەوتوانە دەیان وێستگەی گەشی ژیانی مۆسیقی پەروەردەیی وەكو دەستكەوت بۆخۆی تۆمار كردووە كە دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە یەكێكە لەم خاڵە گەشانەی ژیانی.

هیواخوازین هاوخەمیی هونەرمەندان و مۆسیقا ژەنان و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای مامۆستا و هونەرمەندی كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...

اناللە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٩ـی١٢ـی٢٠٢١

Top