سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق پرسی كۆچ تاوتوێ دەكەن

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق پرسی كۆچ تاوتوێ دەكەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/12/8 بەڕێز نێچێرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز نزار ئەلخەیروڵڵا بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عیراق كرد.

لە دیدارێكدا بەڕێز ئەلخەیروڵڵا پاش بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندارەكانی یەكێتیی ئەورووپا وەك نێردەی عیراق بۆ پرسی كۆچبەران لە بیلاڕووس و پۆلۆنیا، پوختەیەكی دەربارەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە ئەورووپیەكان خستەڕوو.

هەماهەنگیی و هاریكاریی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا بۆ یارمەتیدانی كۆچبەران، بابەتی كۆچ و كۆچبەران و كاریگەری لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی عیراق، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

Top