بەرپرسی مەکتەبی پ د ک لە قاهیرە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرەپێدانی لاوانی میسری باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەن

بەرپرسی مەکتەبی پ د ک لە قاهیرە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرەپێدانی لاوانی میسری باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەن


بەمەبەستی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتی میسر، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی پەرەپێدانی لاوانی میسری کرد، و لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی لاوان دکتۆر محەمەد مەمدوح و ئەندامانی پێشوازی گەرمی لێکرا، و دکتۆر محەمەد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە و هیوای خواست کە بتوانن زیاتر پەیوەندییەکان لە نێوان گەلی کوردستان و میسر بەرەو پێش ببن، و ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکاریەک کە دەبێتە هۆکاری زیاتر لێک تێگەیشتن.
لە لای خۆیەوە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد، و ئاماژەی بە پەیوەندی مێژووی نێوان میسر و گەلی کورد، رۆڵی سیاسی میسر کرد سەبارەت بە کوردستان، و هیوای خواست زیاتر پەیوەندییەکان بەرەو پێش ببەن و هاووڵاتیانی میسری زیاتر ئاشنا بن بە مێژوو و کەلتوری کورد، هەروەها ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ هەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش کە دەبێتە زیاتر لێک تیگەیشتین.
شایانی باسە ئەنجوومەنی پەرەپێدانی لاوان لە میسر رێکخراوێکی ناحکومییە پەیوەندی لەگەڵ چەندین رێکخراوی نێوەدەوڵەتی هەیە بەمەبەستی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و رۆشنبیری.

بەرپرسی مەکتەبی پ د ک لە قاهیرە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرەپێدانی لاوانی میسری باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەن
Top