مه‌سرور بارزانی له مه‌خموور هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگری پێشمه‌رگه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خموور به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه كۆبووه‌وه. هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌وی رابردووی سنووره‌كه و دایكی سێ شه‌هیده‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به "شێره‌ژن" وه‌سفیكرد.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت، له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش شه‌وی رابردوو، 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
دوای په‌لاماره‌كه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له په‌یامێكدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، " لەپێناو پاراستن و بەرگری لە خاك و نیشتیمانمان، پێویستە پێداچوونەوە و وردبینی زیاتر بە كاروباری هێزەكانی پێشمەرگە و هێڵە بەرگرییەكاندا بكرێت و ئیجرائاتی پێویستیش وەربگیرێت لە بەرانبەر هەر جۆرە كەمتەرخەمییەك. پێویستە بە زووترین كاتیش تۆڵەی خوێنی شەهیدەكانمان لە دوژمن بكرێتەوە".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "تیرۆریستانی داعش، بوونەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر ژیانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆیە پێویستە هەرچی زووە، هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەهێزتر و تۆکمەتر بکرێت و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی کۆتایی بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی تیرۆریستانی داعش و هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان بهێنرێت و ژیانی پێشمەرگە و دانیشتووانی ئەو ناوچانەش، پارێزراو بێت".