مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە
هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی قاره‌مان لە شه‌وی ڕابردوو لە سنووری کوڵەجۆ، كه لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاوسهنگهرهكانیان شه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئه‌منییه‌ی لەو ناوچانە هەیە وه‌رگرتووه و بوونەتە مەترسییه‌كی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچه‌كه، بۆیه‌ش پێویسته په‌له بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان ڕاسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگری‌کردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان