شوێنی پەیكەرەكانی بوودا لە ئەفغاستان بە ڕووی گەشتیاراندا كرایەوە

شوێنی پەیكەرەكانی بوودا لە ئەفغاستان بە ڕووی گەشتیاراندا كرایەوە

 

ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە كە بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، لە هەنگاوێكی كەم وێنەدا، كە یەكەم جارە دوای ئەوەی ئەو بزووتنەوەیە دەستی بەسەر وڵاتەكەدا گرتەوە، شوێنی پەیکەرەکانی بوودای وەک ناوەندێکی گەشتیاری بە ڕووی گەشتیاراندا کردەوە و، لەمەودوا  ڕێگەیان پێدەدات سەردانی بكەن و وێنەی لێ بگرن ، نرخی بلیتی سەردانی ئەم شوێنە بە پێنج دۆلارە.

زانراوە كە ئەم ناوچەیە بەھۆی پەیکەری بووداوە لەلایەن پەیڕەوکارانی ئایینی بوودیزمەوە بە ناوچەیەکی پیرۆز دادەنرێت.

ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی نووسیویەتی ئەو کەسانەی پشتگیریی بزووتنەوەکە دەکەن، ئەوان سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن و گەشتی بۆ دەكەن.

شایانی باسە بزووتنەوەی تاڵیبان بە بیانووی ئەوەی پەیکەرەکانی بوودا لە ئاینی ئیسلامدا حەرامەو ڕێگەیان  پێ نادرێن، بۆیە  لە ساڵی ٢٠٠١ هەموو ئەو پەیكەرانەی تێک شکاندن.

Top