لەهەرێمی كوردستان دوو كارگەی گەورەی ئەلەمنیومی یۆنانی و ئەڵمانی دەكرێتەوە
دوای ئەو كارئاسانییانەی پێشكەشی وەبەرهێنەران دەكرێت ، دوو وەبەرهێنی بیانی گەورەترین كارگەی دروستكردنی ئەلەمنیومی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەهەرێمی كوردستان دەكەنەوە.
وەبەرهێنەكە بەرەگەز بەریتانی یە و خاوەنی چەند كارگەیەكی دیكەشە لەهەرێمی كوردستان و بەسەدان گەنجی دامەزراندووەو خاوەنی دوو بریكاری جیهانی یە كە ئاڵۆمیلی یونانی و ئەڵوپلاستی ئەڵمانی یە و بۆ یەكەمینجارە لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن و بەرهەمەكانی بەكوالێتی زۆر بەرز دروست دەكرێت.
ژمارەی وەبەرهێنەرانی بیانی لەهەرێمی كوردستان رووی لەزیاد بوون كردووەو تا ئێستا 45 پرۆژەیان دامەزراندووە بەسەرمایەی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار.