هەنگاریا(30) زەمالەی خوێندنی بۆ قوتابیانی هەرێمی كوردستان دابین كرد

هەنگاریا(30) زەمالەی خوێندنی بۆ قوتابیانی هەرێمی كوردستان دابین كرد

 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە وەزارەت (30) زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دیاری كرد، سەرژاوەكە لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەوەشی ڕوون كردەوە كە بۆ خوێندنی ئەو زەمالانە چەندین مەرج ڕاگەیاندراوە.

 

بەپێی ئەم سەرچاوەیە سەرجەم ئەو زەمالانە لە چوارچێوەى ئەو رێكکه‌وتنامه‌یەیە كە لە نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا واژۆ كراوە، بەم پێیە هەموو ساڵێك دەتوانرێت (٣٠) سكۆله‌رشیپ (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ ئەوانە دەست نیشان بكرێت كە ئارەزووی خوێندنیان لەو وڵاتە هەیە.

 

بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئاگاداری ئەوانە دەكاتەوە كە ئەو مەرجانەیان تێدایەو دەیانەوێت لە هەنگاریا بۆ بەدەست هێنانی ماستەرو دكتۆرا بخوێننن، دەرگاى پێشکەشکردنی داخوازی كراوەتەوە و مەرج و رێنماییەکانیش ئاشکراکراون.

Top