برووسكەی ماتەمینی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و سیاسەتمەدار (عوسمان ئۆجەلان)

برووسكەی ماتەمینی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و سیاسەتمەدار (عوسمان ئۆجەلان)


برووسكەی ماتەمینی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و سیاسەتمەدار (عوسمان ئۆجەلان) 
MON, 15 NOV 2021 18:30 | KDP.info      

 

بەڕێز/خانەوادەی خوالێخۆشبوو(عوسمان ئۆجەلان)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و كەسایەتی دیاری گەلەكەمان(عوسمان ئۆجەلان)مان بیست، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

خوالێخۆشبوو(عوسمان ئۆجەلان) كەسایەتی تێكۆشەر و ناسراوی بزاڤی رزگاریخوازی كورد، یەكێك بوو لەو سیاسەتمەدارانەی داكۆكی لە خەباتی رەوای گەلی كورد و بەدەست هێنانی مافە رەواكانی كردووە، هیوادارین هاوخەمی دۆست و ھەڤاڵانی و خەڵكی بەئەمەكی كوردستان ببێتە مایەی دڵنەوایی و ئارام بەخشیی و سەبوریتان.

لە یەزدانی مەزن داواکارین هەموو لایەك لە خەم و كۆست بەدوور بن و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بە هەشتی بەرین شاد بكات.. 

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٥ـی ١١ـی ٢٠٢١

Top