پاسەوانانی دەریایی ئیتالیا 550 کۆچبەریان ڕزگارکرد

پاسەوانانی دەریایی ئیتالیا 550 کۆچبەریان ڕزگارکرد

 

 

پاسەوانانی دەریایی ئیتالیا زیاتر لە 550 کۆچبەری  پیاو  و کوڕی گەنجیان ڕزگارکرد کە زۆربەیان میسری بوون، لە دوو بەلەمی ماسیی ڕاوكردن  لە ناو زریانەكاندادا.

یەکەم ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن شەوی شەممە دەست یپێ کرد و لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەوە کە 303 کۆچبەر لە بەندەری ڕۆچلا ئیۆنیکا لە هەرێمی کالابریا كۆتایی هات كە گشتیان تەڕ بووبوون و لەسەرمان دەلەرزین،  لەو كاتانە پەیامنێرێکی ئەسۆشێتد پرێس ئامادە بوو لە بەندەرەکە ڕایگەیاند: کە کەشتییەکی دیکە درەنگانی یەکشەممە 250 کۆچبەری گواستووەتەوە بۆ ئەو بەندەرە.

هەروەک زۆربەی کۆچبەران کە بەدوای گەیشتنیان بۆ ئیتالیا، لیبیا یان تونس بەجێدەهێڵن. بەرپرسانیش دەڵێن: بەم دواییانە ژمارەیەکی زۆر لە بەلەمی قاچاخچییەکان کە بەرەو کەناراوەکانی ئەوروپا دەڕۆن  لە تورکیا بەڕێکەوتوون  تا دەگەنە باشووری نیمچە دوورگەی ئیتالیا.

ئەو كەسانەی کە لە باکووری ئەفریقیاوە  بەڕێدەكەون بە شێوەیەکی ئاسایی دەبرێن بۆ لامپێدۆزا یان  بەندەرەکانی سیسیل،  بەڵام ئەوانەی لە تورکیاوە دێن زۆر جار دەبرێن بۆ کالابریا یان پۆلیا لەسەر خاکی ئیتالیا.

خۆبەخشانی خاچی سوور لە بەندەری ڕۆچیلا ئیۆنیکا لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممە وەک بەشێک لە رێوشوێنە وریاییەکانی کۆڤید-19، بەتانی و خواردن و دەمامکیان دا بە کۆچبەران،  دەسەڵاتداران لەم دواییانەدا پێکهاتەی خێمەیەکیان دروست کرد وەک نیشتەجێکردنی کاتی، بەڵام وابڕیارە تەنها 120 کەس نیشتەجێ بکەن

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 12ی تشرینی دووەم 57 هەزار و 833 کۆچبەر لە ڕێگەی دەریاوە چوونەتە ئیتالیا،  ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو ئەو ژمارەیە 31,000 بوو،  ساڵی 2019 کاتێک ماتیۆ سالوینی وەزیری وڵاتی ئیتالیا بوو، دژی کۆچبەران بوو، ژمارەکە  لە 10000 کەمتر بوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top