یەكێتی ئەوروپا لەسەر پرسی كۆچبەران سزای دارایی و ئابووری بێلاروسیا دەدات

یەكێتی ئەوروپا لەسەر پرسی كۆچبەران سزای دارایی و ئابووری بێلاروسیا دەدات

تا دێت بارگرژییەكانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و وڵاتی بێلاروسیا ئاڵۆزتر و زیاتر دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاتی بێلارووسیان به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ كۆچبه‌ران بۆ مه‌رام و ئه‌جێندای خۆی به‌كار ده‌هێنن،لەم رووەوە سه‌رۆكی كۆمیسیارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، كۆچبه‌ران وه‌ك چه‌كێك له‌لایه‌ن بێلارووس به‌كار ده‌هێنرێن، ئه‌میش له‌ پێناو تێكدانی ره‌وشی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. هەروەها راشیگه‌یاند، قبووڵ ناكرێت به‌م شێوه‌یه‌ كۆچبه‌ران هانبدرێن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن، نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپاش پێشنیاریان كردووه‌، سزاكانی سه‌ر بێلارووس قایمتر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه‌ حوكڕانییه‌كه‌ی لاواز بێت، بۆ ئه‌مه‌ 27 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بێلارووس له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ ده‌خرێنه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌و لەئێستاشەوە ئاڵووێری بازرگانی و پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو ئەو وڵاتە بەرەو سستی دەچێت.

Top