لێژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆییەکانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی دا

لێژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆییەکانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی دا

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان ئەنجامدرا لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا بە سەرلەنوێ پێکهێنان و داڕشتنەوەی لێژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکان.
9/11/2021 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار و ئەندامانی لێژنە لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.
لەراگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوەدراوە كە لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا باس لەیاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 کە تایبەتە بەهەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 کە یاسای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکانە لەسنووری شارەوانییەکان کرا و بڕیاردراوە دیراسەی ووردی یەکە بەیەکەی ماددە و بڕگەکانی یاساكە بکرێت، هاوكات لەتەوەرەیەكی دیكەی راگەیانراوەكەدا دەلێت كە لە کۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لە جێبەجێکردن و ڕایکردنی مامەڵەکانییان کراوە و بڕیاریش دراوە بە سەرلەنوێ پێکهێنان و داڕشتنەوەی لێژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکان لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و سەرجەم قەزا و ناحیە و لێژنە لاوەکییەکانی شارەوانییەکاندا.
ئاماژە بەوەش دراوە كە هەر لە کۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە كە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداری هاوڵاتییان بکرێتەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان و داواشی لە شارەوانییەکان کردوە زەوی پێویست ئامادە بکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی کە خانووەکانیان لەگەڵ داڕشتنەوەی نەخشەکان ناگونجێت.

Top