دۆزینەوەی پاشماوەی ئێسكی سەر لە مرۆڤە سەرەتاییەکان لە ئەفریقای باشوور

دۆزینەوەی پاشماوەی ئێسكی سەر لە مرۆڤە سەرەتاییەکان لە ئەفریقای باشوور

 

 

 توێژەران بەشێک لە ئێسکی سەر و ددانەکانی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە نزیکەی 250 هەزارساڵ لەمەوبەر گیانی لە دەستداوە.

کۆمەڵێک توێژەری نێودەوڵەتی و ئەفریقای باشوور ئاسەواری منداڵێكی سەرەتایی مرۆڤیان لە ئەشکەوتێکی باشووری ئەفریقا دۆزیوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەسۆشیتد پرێس، گروپەکە دەڵێن: بەشێک لە ئێسک و ددانی منداڵێکی سەردەمێكی كۆنیان  دۆزیوەتەوە کە نزیکەی 250 هەزار ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی توێژەران، منداڵەکە لە کاتی مردنیدا تەمەنی چوار تا شەش ساڵ بووە و پاشماوەی تەرمەکەی لە ناو ئەشکەوتێکدا لە ناوچەیەکی دوورە دەست دۆزراوەتەوە.

ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە جەستەی ئەم منداڵە "نالدی"ە، جۆرێکی لەناوچووی مرۆڤی سەرەتایی، كە بە ئەنقەست لە ناو چاڵێكی ئەشکەوتدا نێژرابوو.

پاشماوەی مرۆڤەکی نالدی پێشتر لە ژوورەکانی ئەشکەوتی " ئەستێرەی بەرزبوونەوە " لە 50 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای ژۆهانسبۆرگی ئەفریقای باشوور دۆزراوەتەوە،  ئەم جۆرە لە نێوان 335 بۆ 236  هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیاوە.

لە ساڵی 2015دا  بۆ یەكەم جار ڕاگەیەندرا کە پاشماوەی 15 کەس  لە  مرۆڤی سەرەتایی "نالدی" دۆزراوەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

                                                                                         

Top