دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە
ئەمڕۆ چوار شەمە 2021/10/20 لە سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لە کردنەوەی دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک، بەئامادەبوونی تیمێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەر کۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک و نوێنەرایەتی ژوورە بازرگانیەکان و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و ئیداری.
لەم پێشانگایەدا بە نوێنەرایەتی( 6) ووڵات (60) کۆمپانیای بارزگانی و وەبەرهێنەری کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک و ئاژەڵداری بیانی و ناوخۆی بەشداریان کردووە، وابڕیارە تا ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
ئەم پێشانگایە لەلایەن کۆمپانیای (ئەتلەس الاصیل)بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی ژووری بازرگانی سلێمانی رێکخراوە، لە پێناو زیاتر ئاشناکردنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و جوتیاران و خاوەن پرۆژەکان و پەرەپێدانی جولەی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان.