مهسرور بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ راگهیاند
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا خەمباری خۆی بۆ كۆچی دوایی كۆڵن پاوڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند.
سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوكردەوە "خەمبارم بە کۆچی دوایی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا کۆڵن پاوڵ، هاوڕێیەکی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان و عێراق بوو".
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی "ئێمە بە یەکەوە کارمان کرد بۆ ئەوەی وڵات لە دیکتاتۆری ڕزگار بکەین، من دەزانم کە ئەو بەدوای ئاشتییەکی بەردەوامدا بوو بۆ ناوچەکە، هاوخەمم لەگەڵ خانەوادەکەی".
جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە کۆڵن پاوڵ دیپلۆماتکار و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، بەهۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.