خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
بێگومان هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و له‌و رێگه‌یه‌وه ئاڵوگۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت. لایه‌نه‌كان چوار ساڵ جارێك (به پێی ده‌ستووری وڵات) خۆیان و كار و به‌رنامه‌كه‌یان ده‌خه‌نه به‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌ل.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له رێكه‌وتی 10/10/2021 كه گۆرانكاری به‌رچاو و چاوه‌رواننه‌كراوی تێدابوو بۆ به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له عێراق به گشتی گۆرانكاری روویدا. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و گۆرانكاریانه سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان چه‌ند سه‌رنجێك ده‌خه‌ینه‌روو:
1- كه‌م بوونی رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن كه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامی كورسیه‌كان بۆ به‌شێك له حزبه‌كان. ئه‌م به‌شدارینه‌كردنه نیشانه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵك و لاوازی متمانه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتی هه‌روه‌ها نائومێدی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی. ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته هه‌م له‌سه‌ر حكومه‌ت به گشتی و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت له هۆكاره‌كانی به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك و لاوازی ئه‌و متمانه‌یه بكۆڵدرێته‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدرێت و خه‌ڵك به‌شداری سیاسی بكه‌ن و گرنگی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك بنه‌مایه‌كی دیموكراسی بگه‌رێته‌وه و خه‌لك رۆڵی هه‌بێت له بڕیاره گرنگ و پرسه نیشتیمانیه‌كاندا هه‌روه‌ها له‌م رێگه‌یه‌وه كه‌سانی متمانه پێكراو بۆ په‌رله‌مان هه‌لبژێرن.
2- پارتی دیموكراتی كوردستان پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كانی خۆی كه تا 29 كورسی دانابوو كورسیه‌كانی بۆ 33 كورسی زیادبوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه زیاتر له 300 هه‌زار ده‌نگی كه‌م كرد. ئه‌مه بۆ پارتی هه‌م جێگه‌ی دڵخۆشیه هه‌میش جێگه‌ی نیگه‌رانی و تیڕامانه. پارتی دیموكراتی كوردستان نابێت به‌م ئه‌نجامه‌وه بچێته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چونكه سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق جیاوازن. زیادبوونی كورسیه‌كانی پارتی په‌یوه‌سته به دوو هۆكاری سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: پارتی حزبێكی رێكخراو و به به‌رنامه‌یه، به باشی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی دیراسه‌كردووه و له دابه‌شكردنی كاندیده‌كان به‌سه‌ر بازنه‌كاندا و دانانی كۆتای ئافره‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌روه‌ها دابه‌شكاری جوگرافی له‌ناو یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا كارێكی عه‌قڵانی و به‌رنامه‌یی بوو ئه‌نجامه‌كه‌شی دیار بوو.
دووه‌م: سه‌ره‌رای هۆكاری یه‌كه‌م، هۆكارێكی تر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر زیادبوونی ژماره‌ی كورسیه‌كانی پارتی ئه‌ویش به‌شداری نه‌كردنی به‌شێك له خه‌ڵك بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌شدارنه‌بوو زیاتر له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان (یه‌كێتی و گۆران) بوون، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر زیادبوونی ده‌نگی پارتی هه‌بوو له به‌رامبه‌ر حزبه‌كانی تردا.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ پارتی به شێوه‌یه‌كی زانستی چ له رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كه‌وه چ له رێگه‌ی مه‌كته‌بی دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزب له هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بكۆڵێته‌وه و چارسه‌ره‌كان بخاته روو له رووی چاكسازی و گۆرانكارییه‌وه، ئه‌ندامانی نیگه‌ران كه به‌شی هه‌ره زۆری له (دڵسۆزه‌كانی حیزبن) ئاشت بكاته‌وه و ئاماده‌یی خۆی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
3- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به به‌رده‌وام به‌ده‌ست كێشه ناوخۆییه‌كانی ده‌ناڵێنێ هه‌ر ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌مكردنی ده‌نگه‌كانی. له‌به‌ر كێشه و گرفته‌كانی دیدگای كاركردنی روون نیه به‌تایبه‌ت ئه‌و كێشه‌ی دوای له نێوان هاوسه‌رۆكه‌كان. یه‌كێتی نه‌یتوانی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دابنێ و فۆكه‌سیان كه‌م بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و به‌رنامه‌كانیان. هه‌روه‌ها یه‌كێتی حزبێكی مه‌ركه‌زی و رێكخستن توند و تۆل نیه. پارتی سیاسی پێویسته رێكخستنێكی به‌هێزی هه‌بێت.
4- زیاد بوونی كورسیه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجامی بۆشایی ئۆپۆزسیۆنه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌دای كاركردنی ئه‌و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه له بیركردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی به‌ره‌ی دژ به ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام له چه‌ند هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئاینده‌یی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ر له ئاینده‌ی گۆران ده‌چێ.
5- هۆكارێكی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه كه لایه‌نی سیاسی كێ كاندید ده‌كات ئاسته‌كه‌ی له رووی جه‌ماوه‌ری و ئه‌كادیمیه‌وه. هه‌روه‌ها كێ بانگه‌شه ده‌كات و چی ده‌ڵێت و چۆن ئه‌دا ده‌كات له رووی زمانی جه‌سته‌وه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
6- له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه كه ئه‌نجامه‌كان هه‌رچۆنێك بێت، پێویسته كورد په‌رته‌وازه نه‌بێت به‌تایبه‌ت له به‌غدا، به‌یه‌ك پرۆژه كاربكه‌ن له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی پێكردووه و ده‌ڵێت: هه‌موو لایه‌ك بۆ یه‌ك ئامانجی هاوبه‌ش و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان و به‌رگریكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان كار بكه‌ن. ئه‌مه بیركردنه‌وه و بنه‌مای كاركردنی هه‌مووان بێت به دڵنیاییه‌وه كورد ده‌توانێت به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
(*)مامۆستا له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی