تـــاتۆ
به بڕیارێك، كه له مانگی دوازده‌ی ساڵی (٢٠١٣ز) له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ ده‌رچوو، و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ر هه‌موو دام و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان گشتگیری كرد و به فه‌رمی كردنی (حیجامه = كه‌له‌شاخ و تاتۆ = كوتان) قه‌ده‌غه كران، وه به هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه بۆ مرۆڤه‌كانی دروستی ده‌كه‌ن و به‌و شێوه نازانسته‌ی لای خۆمان پیاده ده‌كرێت ڕێگا نادرێت هه‌ر دووكیان به هیچ جۆرێك بكرێت. كه‌واته: تاتۆ (كوتان)، له هه‌نووكه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ر بڵاو و فراوان ده‌كرا! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بوو پێویستی كرد، كه: به بڕیار ڕێگای كردنی بگیرێت و خه‌ڵك ئاگادار بكرێته‌وه له مه‌ترسی و زیانه‌كانی.
تاتۆ یان كوتان بریتی یه له كردنی شێوه‌یه‌ك یان وێنه‌یه‌ك یان نووسینێك له سه‌ر به‌شێكی له‌ش، به‌و بیانووه‌ی كه جوانی یان ڕێكی یان متمانه یان دروشم، وه كه‌سه‌كه جه‌سته‌ی به‌كار ده‌هێنێت بۆ دیار كردنی و پێش چاو خستنی ئه‌و بیروباوه‌ڕ یان جوانی یان وێنای ئه‌وه‌ی، كه: بیر و هه‌ستی داگیر كردووه له سه‌ر جه‌سته‌یی و به خه‌ڵكی ده‌ناسێنێت. به‌و مانایه، كه: تاتۆ هونه‌رێكه و شێوازێكه له هونه‌ری جه‌سته!!! ئه‌وجا، تاتۆ (كوتان) دوو جۆری هه‌یه، ئه‌وانیش:
١. كووتانی (تاتۆ)ی به‌رده‌وام: كه تاتۆیه‌كه بۆ هه‌تا هه‌تایێ ده‌مێنێته‌وه و لا ناچێت! وه ئه‌مه به زۆری له ته‌مه‌نی زوو، وه یان هه‌رزه‌كاری یان له لایه‌ن خۆیه‌وه یان له لایه‌ن كه‌سێكی له خۆی گه‌وره‌تر ده‌كێشرێت و هه‌موو كاتێك له‌و جۆرانه لایه‌نی سۆز و عاتیفه و وه‌فاداری دیار ده‌كه‌وێت، به كه‌میش به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی، كه: له كاتی شۆڕشه‌كان خۆیان كووتانه‌وه لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی له سه‌ر جه‌سته‌یان تاتۆ ده‌كه‌ن.
٢. كووتانی كاتی (تاتۆی كاتی): ئه‌وه كاتییه، وه هه‌نده نامێنێته‌وه و زۆربه‌ی جار به هۆی ئامێری تیژه‌وه نابێت به‌ڵكو له ڕێگای له‌زگه‌وه ده‌بێت، كه: وێنه‌كه‌ی له سه‌ر دیار كه‌وتووه، وه له پێست ده‌درێت یان به ڕه‌نگی دیاری كرا‌و له سه‌ر جه‌سته دروست ده‌كرێت. ئه‌و جۆره‌ی كووتان (تاتۆ) یان له منداڵان باوه یان له‌وانه‌ی، كه: كه‌سایه‌تی باون به‌تایبه‌ت له بواری هونه‌ری!
پ/ ئایا تاتۆ له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه زیانی بۆ مرۆڤ هه‌یه؟!
و/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاتۆ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قه‌ده‌غه كراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بشكێندرێت و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بین له چه‌سپاندن و پیاده كردنی ئه‌م بڕیاره. تاتۆ زیانی هه‌یه؟ به‌ڵێ، تاتۆ زیانگه‌لی زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان هه‌یه:
١. هه‌سته‌وه‌ری (Allergic Reaction): له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی كردنی تاتۆ ڕه‌نگ تیایدا به‌كار دێت، وه ئه‌و ڕه‌نگانه مادده‌ی كیمیایین و ده‌چنه ناو له‌شه‌وه، ئه‌وا: وه‌ك هه‌ر مادده‌یه‌كی غه‌واره ئه‌گه‌ری دروست كردنی كاردانه‌وه‌ی لاوه‌كی، وه‌كو: ئاڵووشی پێست (حه‌ساسییه) و هه‌سته‌وه‌ری هه‌یه! كه ده‌بێته هۆی سووربوونه‌وه و خوورووشت و گۆڕینی ڕه‌نگی پێستی لای تاتۆكه! ئه‌وجا، له‌وانه‌یه: ئه‌م هه‌سته‌وه‌رییه هه‌نووكه‌یی یان دره‌نگ بێت! دوای چه‌ند ساڵه‌ك له سه‌ر كه‌سه‌كه وه‌دیار بكه‌وێت. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌سته‌وه‌رییه‌كه دره‌نگ وه‌دیار كه‌وت، ئه‌وا: هه‌روه‌ك له ناو میلله‌تی ئێمه‌دا باوه، كه‌سه‌كان به‌بێ ڕاوێژی پزیشك ده‌رمان ده‌خۆن و ئه‌م هه‌سته‌وه‌رییه هۆكار ده‌بێت له‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی لاوه‌كی ده‌رمانی له سه‌ر وه‌دیار بكه‌وێت. وه ژیان و ته‌ندروستی به هۆی خواردنی ئه‌م جۆره ده‌رمانانه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
٢. هه‌وكردنی پێست (skin infection): له‌به‌ر ئه‌وه‌ی؛ له كاتی كردنی تاتۆ ئامێر بۆ نه‌خشاندن له سه‌ر پێست به‌كار دێت، وه به ڕێگا كۆنه‌كه و به‌تایبه‌ت له تاتۆی به‌رده‌وام پێست به ئامێر كوون ده‌كرێت، ئه‌وا: ئه‌گه‌ری تووشبوونی پێست به هه‌وكردن هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌رگری له‌شی كه‌م بێت، ئه‌وا: دوور نییه هه‌وكردنه‌كه سیرایه‌ت بكێشێت و لێی تیر بێت.
٣. دروست بوونی گۆشت پاره (keloid): به‌هۆی ئه‌وه‌ی؛ كه: تاتۆ هۆكار ده‌بێت له‌وه‌ی؛ كه: برین دروست ببێت، ئه‌وا: جار هه‌یه خانه‌كانی پێست ده‌ست به گه‌شه كردنی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ته‌واو پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و برینه و ده‌بێته هۆی دروست بوونی گۆشت پاره و خڕ بوونه‌وه‌ی له شێوه‌ی تۆپه‌ڵ له ته‌نیشت یان له شوێنی تاتۆیه‌كه! به‌مه‌ش له ڕووی جوانكاری دیمه‌نێكی ناشرین ده‌دات به شوێنی تاتۆیه‌كه، وه جاری وا هه‌یه ئه‌مه له ڕووی ده‌روونییه‌وه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و دوور نییه نه‌خۆشی دڵه ڕواكێ و خه‌مۆكی لێ نه‌فامێته‌وه.
٤. نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان (blood born disease): تاتۆ ڕێگایه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی؛ كه: له ڕێگای خوێنه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، وه‌كو: نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جه‌رگ جۆری ب و سی، وه ئایدز و ..هتد.
٥. پشكنین و ماكی تایبه‌ت به تیشكی موگناتیسی (MRI): زۆر ده‌گمه‌ن به‌تایبه‌ت له‌و تاتۆیانه‌ی، كه: بۆیه و ڕه‌نگی زۆریان تێدا به‌كار هاتووه، له‌وانه‌یه له‌و كاتانه‌ی، كه: كه‌سه‌كه پێویستی به كردنی تیشكی موگناتیسی بێت، ئه‌وا: ئه‌و تیشكه كه له پێستی كه‌سه‌كه ده‌دات ببێته هۆی سۆتان و ئه‌ستوور بوونی شوێنی تاتۆكه! وه هه‌روه‌ها ڕه‌نگی تاتۆكه هه‌نده‌ك جار، كار له سه‌ر وێنه‌ی تیشكی موگناتیسییه‌كه ده‌كات و وێنه‌كه جوان ده‌رناچێت.
پ/ تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێستیان ئه‌كا ؟
و/ نازانرێت!! ئه‌مه‌ش چونكه ده‌زگای خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی له هه‌نووكه‌دا زیاتر له (٥٠) په‌نجا جۆری ڕه‌نگی بۆ كردنی تاتۆ تاقی كردۆته‌وه، وه ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی له‌وه‌ی داوه؛ كه: ئه‌م جۆره ڕه‌نگانه بۆ به‌كارهێنانی ده‌ره‌كی و سه‌رپێست مه‌ترسی نییه! ده‌نا بۆ كووتان و لێدانی ئه‌م ڕه‌نگانه له ژێر پێست هیج دڵنیایی نه‌داوه، كه: ئایا به‌كار بێت یان نا؟! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ته‌واوی و سه‌ت له سه‌ت نازانرێت كووتان (تاتۆ) ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه یان نا؟ له گووینه؛ كه: یارمه‌تیده‌ر بێت ئه‌مه‌ش چونكه ئه‌گه‌ر به‌خۆشی دروستی نه‌كات، ئه‌وا: ئه‌م ڕه‌نگانه ڕۆڵییان ده‌بێت له ماندوو كردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری یان هه‌راسان كردنی به‌رگری له‌ش و ئاسانتر تووشبوون. له لایه‌كیدیشه‌وه، ئه‌وه‌مان وه‌بیر بێت ده‌توانین به دڵنیایی بڵێین؛ كه: تاتۆ ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نچه؟ چۆن؟ تاتۆ، ڕێگایه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جه‌رگ جۆری ب، ئه‌وجا ئه‌وم نزیكه‌ی (٢٥%)ی تووشبووان به‌م ڤایرۆسه‌وه تووشبوونه