بەهۆی راگرتنی هەناردەی گازی سروشتی ئێرانەوە بۆ عێراق كاتژمێرەكانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەكەمی كردووە

بەهۆی راگرتنی هەناردەی گازی سروشتی ئێرانەوە بۆ عێراق كاتژمێرەكانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەكەمی كردووە


لەگەڵ راگرتنی هەناردەكردنی گازی سروشتی لەئێرانەوە بۆ عێراق زۆربەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كوژاونەتەوە، چونكە زۆربەی ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەسوتەمەنی گازی سروشتی كار دەكەن و بەكوژانەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو كەم دەكات . سەرچاوەیەك لەوەزارەتی نەوتی عێراق هەواڵەكەی پشت راست كردەوەو رایگەیاند : وڵاتەكەی یەك لەسەر سێی پێداویستیەكانی لە گازی سروشتی و كارەبا بەئێران دەبەستێت، ئەو وڵاتەش ناوبەناو بیانوو پاساوی جۆراوجۆرەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ عێراق رادەگرێتن هەروەكو چۆن لەگەرمای مانگی ئابدا بەبیانووی نەناردنی موستەحەقاتی كۆمپانیاكانیان هەناردەی گازی سروشتی راگرت و بووەهۆی كەوتنەوەی قەیرانێكی تووندی كارەبا.
عێراق وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوت و گازی سروشتی یە بەڵام بەهۆی خراپی ژێرخانەكەیەوە تەنیا دەتوانێت بەو سوتەمەنی یە 19 بۆ 21 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت لەكاتێكدا پێداویستی راستەقینەی عێراق بۆ كارەبا زیاتر لە 30 هەزار مێگاواتە.

Top