گرانی نرخی بەنزین بەمنزیكانە چارەسەر دەكرێت

گرانی نرخی بەنزین بەمنزیكانە چارەسەر دەكرێت


گرانبوونی نرخی بەنزین بەهۆی نەناردنی بەنزین لەبەغداو بەرزبوونەوەی نرخەكەی لەشارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هۆكاری سەرەكی بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر داواكاریی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان ، لەلایەن خۆشیەوە ئومێد خۆشناو هۆشداریی دایە ئەو كەسانەی گرفتەكە دەقۆزنەوەو ئیستغلالی زیاتری گرانبوونی نرخی بەنزین بكەن . ئەوەشی راگەیاند كەبەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لەدەسەڵاتی ئەواندا نی یە.
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دوای ئەو گرفتە هات كە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بەشە بەنزینەی نەناردووە كە رۆژانە بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستانی دەنارد، لەم بارەیەوە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.

Top