سەرکردەی کۆریای باکوور بەڵێنی دا سوپایەکی نەبەز درووست بکات

سەرکردەی کۆریای باکوور بەڵێنی دا سوپایەکی نەبەز درووست بکات

 

کیم جۆنگ ئون، سەرۆكی کۆریای باکوور دەڵێت: پەرەسەندنی چەکە سەربازییەکان لە بەرامبەر سیاسەتە نەیارەکانی ئەمریکادا زۆر گرنگە  ئەو بەڵێنی دا کە سوپایەکی نەبەزدروست بکات.

کیم جۆنگ ئون دەڵێت: کۆریای باکوور سوپاکەی بەهێز دەکات بۆ بەرگری كردن لە خۆی نەک شەڕ دەست پێ بکات بکات.

بەپێی میدیاکانی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون لە پێشانگایەكی کەلوپەلی سەربازیدا ئەو لێدوانانەی داوە. پێشانگاکە کەرەستەی سەربازی پێشکەوتوو و مووشەکی بالستیکیان نمایش کرد.

لەم دواییانەدا پێشبڕکێی چەک لەنێوان کۆریای باکوور و باشوور چڕبووەتەوە.

کۆریای باکوور سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە لە گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکی و ناوەکیی خۆی.

کۆریای باکوور لەم دواییانەدا چەندین تاقیکردنەوەی سەربازی و مووشەکی ئەنجام داوە و ژمارەی ئەو جۆرە تاقیکردنەوەیانە زیاد دەکات،  لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئەو وڵاتە چوار تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام داوە کە بریتین لە مووشەکی سوپەرسۆنیک و دژە فڕۆکە.

لە هەمان کاتدا کۆریای باشوور بەم دواییانە یەکەم مووشەکی بالستیکی خۆی تاقی کردەوە کە لە ژێردەریاییەوە دەتەقێنرێتەوە، کە پێیوابوو هاندەرێک بووە بۆ کۆریای باکوور.

لەگەڵ ئەوەشدا، کیم جۆنگ ئون لە وتارەكەیکدا كە لە پێشانگای بەرگریی ساڵی 2021 لە پیونگ یانگ ئەنجامدرا هێزەکانی لە باشوور کۆکردەوە و گوتی: کۆریای باکوور نایەوێت شەڕی دراوسێکەی بکات.

گوتیشی: پەرەسەندنی پرۆگرامی چەک لە ڕاستیدا ئامانجی ئەوە بوو، کە پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی وڵاتەکەی زیاد بکات.

ئیدارەی جۆ بایدن چەندین جار حەزی ئەنجامدانی دانووستانی لەگەڵ کۆریای باکوور دەربڕیوە، بەڵام هاوکات داوای لە پیونگ یانگ كرد کە بەر لە هەڵگرتنی سزاکان واز لە چەکە ناوەکییەکانی بهێنێت  کۆریای باکووریش ئەو داوایە  ڕەتدەکاتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top